ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە هەفتەی ٢٢ی خولی پلە یەكی تۆپی پێی ئیتاڵیا، یانەی میلان لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی سپیزیا، لە ئەنجامێكی چاوەڕوان نەكراودا، سپیزیا بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر یاریەكەی لە میلان بردەوە. گۆڵەكانیش لە خولەكەكانی 56 و 67 ماگوێری و باستۆنی تۆماریانكرد.

بەم ئەنجامە، میلان بە كۆكردنەوەی 49 خاڵ بەشێوەیەكی كاتی لەپێشەنگی ڕیزبەندی مایەوە، سپیزیاش بە 24 خاڵ لە پلەی چواردەدایە.

لە یارییەكی تردا كوڕانی گاتۆزۆ میوانداری رۆنالدۆو هاوڕێكانی كرد لە یانەی یۆڤنتوس، یارییەكە تاڕادەیەك ترسی پێوە دیاربوو هەردوو یانە ئەوەندەی بەرگریان دەكرد هێرشیان نەدەكرد، بەڵام لە خولەكی 31 ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ یانەی ناپۆلی گرتو ئینسینی بە سەركەوتوویی لێدانەكەی ئەنجامدا، یارییەكەش بەو ئەنجامە كۆتایی پێهاتو ناپۆلی خاڵەكانی گەیاندە 40 خالو لە ریزبەندی چوارەمو یۆڤنتوسیش لە ریزبەندی سێیەم مایەوە بە 42 خال.