لە هەفتەی 22ی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئینتەرمیلان لەیاریگای جیۆسێپی میاتزا میوانداری یانەی لازیۆی كرد.
یاریەكەش بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە سوودی ئینتەر كۆتاییهات، لۆكاكۆ دوو گۆڵ و لاوتارۆ لەخولەكەكانی 22 و 45 و 64 گۆڵەكانی ئینتەریان تۆمار كرد، سكالانتیش تاكە گۆڵەكەی لازیۆی لە خولەكی 61 كرد.
بەم ئەنجامە، ئینتەرمیلان خاڵەكانی گەیاندە 50 و چووە پێشەنگی ڕیزبەندی بە جیاوازی خاڵێك لەگەڵ میلانی دووەم، لازیۆش 40 خاڵی هەیە و لەپلەی حەوتەمدایە.