ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

دوای بردنەوەكەی بەرامبەر ڤالانسیا لە خولی ئیسپانیا، زەینەدین زیدانی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید ئاماژەی بەوەكرد، بەهۆی پێكانەكانی یاریزانەكانیەوە دوو دڵە و لەدەستدانی هەر یاریزانێك بێزاریان دەكات.

زیدان باس لەوەشدەكات، پێكانەكان كاریگەرییان لەسەر تیپەكەی هەیە و دەڵێت "بەلای ڕاهێنەرەوە ناخۆشترین شت پێكانی یاریزانەكانیەتی، كارڤاخال یاریزانێكی گرنگە و دیسان توشی پێكان بووەوە و هیوادارم پێكانەكەی سوك بێت".

زیدان دووپاتیدەكاتەوە، كە بردنەوەكەیان زۆر گرنگ بووە و چەندین یاریشیان لەبەردەمدا ماوە، دان بەوەشدا دەنێت، لە سەرەتای وەرزەكەدا ئامادەكاری پێویستیان ئەنجام نەداوە و هیوایان هەیە یاریزانە پێكراوەكانی تیپەكەی بگەڕێنەوە.

لە بارەی بردنەوەی لا لیگاوە، زیدان جەختیكردەوە بەردەوامدەبن لەسەر ئەوەی دەیكەن و ئێستاش لە دۆخێكی باشدان و بڕوایان بەخۆیان هەیە، هێڵی بەرگری و تەواوی هێڵەكانی تری تیپەكەیان ئاستێكی بەرزیان پێشكەشكردووە لە بەرامبەر ڤالانسیادا.