ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە هەفتەی ٢٤ی خولی نایابی تۆپی پێی ئینگلتەرا، مانچستەر یونایتد لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا ڕووبەڕووی وێست برۆمیچ ئەلبیۆن بووەوە و یارییەكەش بەیەكسانی و بە گۆڵێك بۆ هەردوولا تەواوبوون.

مبای دیانی لە خولەكی دوودا گۆڵەكەی وێست برۆمیچی خاوەن یاریگای تۆماركرد و گۆڵەكەی مان یونایتدیش لە خولەكی ٤٤دا برونۆ فێرناندێز تۆماریكرد.

بەم ئەنجامە، مانچستەر یونایتد بۆ دووەم جار لەسەریەك توشی یەكسانبوون هات و بە ٤٦ خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی خولەكەدا مایەوە، بەڵام جیاوازی خاڵەكانی لەگەڵ مانچستەر سیتی پێشەنگ بۆ حەوت خاڵ بەرزبووەوە، ئەمە بێجگە لەوەی سیتی یارییەك كەمتریشی كردووە، وێست برۆمیچیش بە ١٣ خاڵ و بەشێوەیەكی كاتی لە پلەی ١٩ی پێش كۆتاییدایە.