ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

كومان لە پرێسكۆنفڕانسی پێش یاریی بەرشەلۆنە و پاریس سانجێرمان دەربارەی یارییەكە گوتی:”سەرەتا ئێمە دڵخۆش و پەرۆشین بە ئەنجامدانی ئەم یارییە، ئێمە دەزانین ئەم یارییە زەحمەتە، چونكە پاریس سانجێرمان یانەیەكی بەهێزە”، هەرچی دەربارەی نێیمار و مباپێ بێت، كومان گوتی:”یاریزانەكانی هاوشێوەی مێسی، نێیمار و كریستیانۆ بەردەوام پێویستە پارێزگاریان لێ بكرێت، ئێمە چێژ لە یارییەكانیان دەبینین، نێیمار یاریی ناكات، یاریزانە‌ نایابەكان پێویستە لە یارییە بەهێزەكان یاریی بكەن، هیوادارم سەرجەم یاریزان پێكراوەكان لە یاریی گەڕانەوە یاریی بكەن، دەربارە مباپێ، ئێمە بە شێوەیەكی گشتی یارییەكە ئەنجامدەدەین، نەك چاودێری بەردەوامی مباپێ بكەین.

كومان دەربارەی ئامادەیی تیپەكەی لە رووی بەرگرییەوە گوتی:” چەند بەرگریكارێكمان ئامادەن بۆ یارییەكە، بەڵام لە راستیدا چەند كێشەیەكمان هەیە، پێكان‌ بەشێكە لە تۆپی پێ، لە راستیدا پیكێ باشە و چەند رۆژێكە راهێنان بە باشی دەكات، بەڵام ئاراوخۆ تاوەكو ئێستا ئامادە نییە.