ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

چەند یاریزانێك لە بەرشەلۆنە و پاریس سان جێرمان بەهۆی پێكانەوە بەشداری یارییەكەی ئەمشەویان ناكەن.

ئەمشەو كاتژمێر ١١، بەرشەلۆنە میوانداری پاریس سان جێرمان دەكات، لە یاری چوونی قۆناغی ١٦ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا.

لە ڕیزەكانی بەرشەلۆنەدا، چەند یاریزانێك بەهۆی پێكانەوە بەشداری لە یارییەكەدا ناكەن، كە ئەوانیش فیلیپی كۆتینیۆ و ئەنسو فاتی و سێرجی ڕۆبێرتۆ و مارتن برایسوایتن، بەڵام جیرارد پیكێ و ڕۆناڵد ئەراخۆ لە پێكان چاكبوونەتەوە و ئەگەر هەیە بۆ یارییەكە بانگهێشتبكرێن.

لە ڕیزەكانی پاریس سان جێرمانیشدا، نیمار دا سیلڤا و ئەنخیل دی ماریا و خوان بێرنات بەهۆی پێكانەوە لە لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكان بۆ یارییەكەی ئەمشەو دوورخراونەتەوە، بەڵام ماركۆ ڤیراتی بانگهێشتكراوە، كە پێشتر بەهۆی پێكانەوە دووركەوتبووەوە.

یارییەكەی نێوان بەرشەلۆنە و پاریس یەكێكە لە بەهێزترین یارییەكانی ئەم قۆناغەی چامپیۆنز لیگ و چەند ڕۆژێكە هاندەرانی هەردوو یانەكە شەڕی ساردیان بەرامبەر بەیەك ڕاگەیاندووە.