ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

شكستەكەی بەرشەلۆنە بەرامبەر پاریس هۆكارەكەی مباپێ بوو و ڕیمۆنتاداش هیوایەكی لاوازی یاری گەڕانەوە دەبێت.

لە كۆنفرانسیكی ڕۆژنامە نوسیدا ڕۆنالد كومانی ڕاهێنەری بەرشەلۆنە، پاش شكستە گەورەكەی بەرامبەر پاریس لە قۆناغی 16ی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ڕایگەیاند، پاریس تووشی شۆكی كردین و بەكردار بوونی خۆیان سەلماند و سەركردەی ‏یەكەمیشیان مباپێ بوو.‏

كومان ڕاشیگەیاند، لە تایمی یەكەم توانیمان پێشبكەوین و دیمبلی هەلێكی گرنگی بۆ تۆماركردنی گۆڵی دووەم لە دەستدا، كە دەكرا ئەنجامەكەی شتێكی تر بوایە.

لە تایمی دووەمدا پاریس بوونی خۆی لە ڕووی هونەری جەستەییەوە سەلماند و توانی كار لەسەر كیشەكانمان لە هێڵی بەرگری بكات و ئەوەی ویستیان بەدەستیان هێنا و بێ دوودڵیش مباپێ ئاستێكی بەرزی پێشكەشكرد.

ڕاهێنەرە هۆڵەندییەكە سەبارەت بە یاری گەڕانەوە ئاشكرایكرد، یاری داهاتوو لە یاریگای پاریس ئاسان نابێت و لەو بڕوایەدان ئەنجامدانی ڕیمۆنتادا هیوایەكی لاواز دەبێت و هیوادارم بتوانین یارییەكی جوان پێشكەش بكەین.

سەبارەن بە پیكێش، ڕاهێنەرەكەی بلاوگرانا دووپاتیكردەوە، پیكێ لە دوای سێ مانگ لە پێكان گەڕایەوە و بە شێوەیەكی باش لە ‏ ڕاهێنانەكان ‏ ئامادەبوونی هەبوو، ئیتر نازانم چ كاتێك گونجاو بوو بۆ یاریپێكردنی و لەسەر داوای خۆشی گۆڕانكاریمان پێكردو نەمان ویست لەوە زیاتر لە یاریگا بیهێڵینەوە.