ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وا دیارە فلۆرۆنتینۆ پێرێز، سەرۆكی ڕیال مەدرید سوورە لەم هاوینە لەسەر ئاستی بازاڕی گوستنەوەی یاریزانان كارێكی گەورە بۆ تۆكمە كردنی یانەكەی ئەنجام بدات.

جۆسێپ بیدرۆیرۆل لە (بەرنامەی ئیل چێرنجیتۆ) ئاشكرای كرد كە پێرێزی سەرۆكی ڕیال مەدرید دەیەوێت بڕوا بە هالاند و مباپێ بهێنێت كە ئەگەر ئەوان بێنە مەدرید زۆر گەورەتر دەبن و نازناوی گرنگ و زیاتریش بەدەستدەهێنن، ئەو ئەم هاوینە بڕیاری داوە بۆمبێكی گەورە بتەقێنێتەوە، لەبەر ئەوەی بە دڵنیاییەوە یەكیان هەر ئەم هاوینە بۆ ڕیزەكانی ریال مەدرید دەگوازێتەوە و ئەوی دیكەش فەرامۆش ناكات، بەڵام بەگوێرەی بەرنامەكە دیار نییە بۆ ئەم هاوینە كامیان ئامانجی سەرەكی پێرێز دەبێت، هالاند یان مباپێ دەبێت.

جێی ئاماژە پێكردنە، كیلیان مباپێ ئامانجی یەكەمی زێدان و بەرپرسانی ڕیال مەدرید بوو بەڵام لە ئێستادا ئێرلینگ هالاندیش بەهەمان گرنگی مباپێ لە ڕیال مەدرید سەیر دەكرێت.