ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەزیری وەرزشی فەڕەنسا داوای مانەوەی مباپێ دەكات لە یانەی پاریس سانجێرمان.

دوای پێشكەشكردنی ئاستێكی بەرز و تۆماركردنی هاتریك بەرامبەر یانەی بەرشەلۆنە، راگەیاندنەكان جارێكی تر باسی گرنگی پێدانی یانەی ریال مەدرید و لیڤەرپوڵیان بۆ كیلیان مباپێ دوپاتكردەوە.

لە ئێستادا حكومەتی فەڕەنسا شانبەشانی هاندەران و كارگێڕی یانەی پاریس سانجێرمان داوای مانەوە،باپێ دەكات لە ڕیزەكانی یانەكەی.

رۆكسانا ماراچینۆنۆ وەزیری وەرزشی فەڕەنسا پەیامێكی ئاراستەی مباپێ كردوە و دەڵێت: كیلیان پێویستە بمێنیتەوە لە فەڕەنسا، دەمانەوێت بەردەوام ئەو ئاستە بەرزەت ببینین لە یاریگادا.

وتیشی: ئێمە و هاندەران و كارگێڕی پاریس سانجێرمان پێویستمان بە تۆیە، یاریزانە لاوەكانیش دەیانەوێت تۆ نزیك بیت لێیانەوە و فێربن لە تۆوە.

لە كۆتایی پەیامەكەدا رۆكسانا دەڵێت: مباپێ ناتوانیت لە ئێستادا فەرەنسا جێبهێڵیت، بمێنەرەوە لە پاریس.