ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بە تۆمەتی سوكایەتی كردن بە ئاینەكان بۆفۆنی گۆڵپارێزی یوڤانتۆس بە 5000 یۆرۆ سزادرا.

یەكێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا بە تۆمەتی سووكایەتیكردن بە ئاینەكان لە یاری نیوان یانەكەی و پارما لە 19ی مانگی 12ی سالی 2020، جان لویجی بۆفۆنی گۆڵپارێزی یوڤانتۆسی بە 5000 یۆرۆ سزادا.

لەو بارەیەوە پێگەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا ئاشكرایكرد، یەكێتیەكە لە بری ڕاگرتنی گۆڵپارێزەكەی خانمە پیرەكە بۆ یەك یاری بڕیاریداوە بە پارە سزای بدات.

بابەتی سووكایەتیكردن بە ئاینەكان لە ئیتاڵیا بە ناشرینترین وشە هەژماردەكرێت و ڕێگە پێدراو نیە لەو وڵاتە، لەئێستاشدا بەهۆی ئامادە نەبوونی هاندەران لە یاریگاكان، زۆر بە ئاسانی ئەو یاریزانانە دەناسرێنەوە كە سووكایەتی بە ئاینەكان دەكەن و لە ڕابردووشدا هەریەك لە سیمیۆنی ئینزاگی ڕاهێنەری لازیۆ و برایان كریستانتی یاریزانی ڕۆما لەسەر ئەو بابەتە سزا دراون.