ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یۆڤێنتۆس بێ هیوابووە و دەیەوێت هاوینی داهاتوو ریزەكانی یانە ئیتاڵییەكە بەجێبهێڵێت.

میدیاكانی ئیتاڵیا رایانگەیاندووە، كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یۆڤێنتۆس بێ هیوا بووە، دەیەوێت هاوینی داهاتوو ریزەكانی یانەكە بەجێبهێڵێت، چونكە كریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای بەدەستهێنانی سێ نازناوی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ ریال مەدرید پەیوەندی بە یۆڤێنتۆس كرد و دەیەوێت لە لوتكەی ئاستی لە ئەوروپا بەردەوام بێت.

میدیاكانی ئیتاڵیا رایانگەیاندووە، دۆڕانەكەی یۆڤێنتۆس لە یاریی چوونی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر پۆرتۆ بە تەواوەتی كریستیانۆ رۆناڵدۆی بێ هیوا كردووە، هێرشبەرە پۆرتوگاڵییەكە بە خۆرخێ مێندێزی گوتووە دەیەوێت هاوینی داهاتوو بچێتە یانەیەكی دیكە كە كریس تاكو هاوینی 2022 گرێبەستی لەگەڵ یۆڤی ماوە.

یۆڤێنتۆس لەوەتەی ساڵی 1996 نەیتوانیوە نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەست بهێنێت و ساڵی 2018 لەپێناوی بەدەتسهێنانی ئەم نازناوە كریستیانۆ رۆناڵدۆی بە 105 ملیۆن یۆرۆ گواستەوە ریزەكانی.