ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە هەفتەی 25ی خولی ئینگلتەرا و لەیاری دێربیدا یانەی لیڤەرپوڵ میوانداری ئیڤەرتۆنی كردلە یارییەكی ئاگریندا كە هەردوو تیپ بەشێوەیەكی تۆكمە خۆیان ئامادە كردبوو، بەڵام كوڕانی ئەنشیلۆتی بە تەواوی خۆیان مەڵاس دابووو توانیان گورزی خۆیان بوەشێننو دوو گۆڵی خاوێن تۆماربكەنو سێ خاڵی یارییەكە لە بەرژەوەندی خۆیان كۆتایی پێبهێنن.

شایانی باسە لیڤەرپوول لە چوار یاری رابردوو تامی سەركەوتنی نەكردووەو 12 خاڵی لەدەستداوەو بە 40 خالأ لە پلەی شەشەمدایەو ئیڤەرتۆنیش بە هەمان خاڵ لە پلەی حەوتەمدایە.