ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەخولی ئیسپانیا ڕیال مەدرید بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە بەلەدوەلیدی بردوە و جیاوازیەكەی لەگەڵ ئەتلەتیكۆی پێشەنگ بۆ سێ خاڵ كەمكردەوە.

ڕیال مەدرید لە هەفتەی 24ی خولی ئیسپانیا لەدەرەوی یاریگای خۆی بوە میوانی بەلەدوەلید.

ڕیال بە زەحمەت و بە گۆڵێكی كارلۆس كاسیمیرۆ كە لەخولەكی 65 تۆماریكرد یاریەكەی لە سوودی خۆی كۆتایی پێهێنا.

بەو بردنەوەیە، ڕیال مەدرید خاڵەكانی بۆ 52 خاڵ بەرزكردەوە و جیاوازیەكەی لەگەڵ ئەتلەتیكۆ مەدریدی پێشەنگ بۆ تەنها سێ خاڵ كەمكردەوە.