ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

یانەی بایرن میونش دوای بەدەستهێنانی جامی جیهانیی یانەكان، ریگەی سەركەوتنی ونكردووە، بۆ دووەم یاریی لەسەر یەك لە خولی بوندێس لیگە نەیتوانی سەركەوتن بەدەستبهێنێت، ئەمجارە كەوتە داوی ئینتراخت فرانكفۆرتەوەو دووچاری شكست بوو.

سەرەتایی یارییەكە بۆ یارین سەخت بوو، چونكە لە خولەكی 12 دایچی كامادا فرانكفۆرتی بە گۆڵێك پێشخست، لە خولەكی 31 ئەمین یونس گۆڵی دووەمی فرانكفۆرت كرد و گێمی یەكەم بە دوو گۆڵی بێوەلام، خاوەن یاریگە پێشكەوت.

لە گێمی دووەم بایرن هێرشەكانی زیاتر بۆ سەر گۆڵی تیپی خاوەن یاریگە چڕكردەوە، ئەوەبوو لە خولەكی 53 رۆبەرت لێڤاندۆڤیسكی گۆڵكەری خولەكە، ئەنجامەكەی بۆ 1-2 گۆڕی. تا دەهات گوشاری هێرشەكانی بایرن بۆ سەر گۆڵی فرانكفۆرت زیاتر دەبوون، بەجۆرێك تەنیا لە گێمی دووەم 14 جار هەوڵی تۆماركردنی گۆڵیان دا، بەڵام ئەنجامەكە وەكو خۆی لەبەرژەوەندیی ئینتراخت فرانكفۆرت مایەوە و توانی بەسەر بایرن بە ئەنجامی 2-1 سەركەوتن بەدەستبهێنێت.