ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رۆژنامەی "ماركا"ی ئیسپانی ئاشكرای كرد، ئەلبێرتۆ فرناندۆ، سەرۆكی ئارجێنتینا، لە سەردانەكەی بۆ مەكسیك، فڕۆكەی تایبەتی ئەستێرەی ئارجێنتینا "لیۆنێل مێسی" بەكرێ گرتووە.

گەشتەكەی "فرناندۆ" دوای ئەوە هات، كە بانگێهێشتنامەی لەلایەن هاوتا مەكسیكییەكەی "ئەندرێس ئوبرادۆر" پێگەیشت، بەبۆنەی ئاهەنگی (200) ساڵەی سەربەخۆیی مەكسیك.

فرناندۆ، بۆ ماوەی (4) رۆژ، فڕۆكە تایبەتەكەی ئەستێرەی "بەرشەلۆنە"ی ئیسپانی بەكرێ گرتووە، بەرامبەر بە (160) هەزار دۆلار.

فڕۆكە تایبەتییەكەی "مێسی"، نرخەكەی دەگاتە (15) ملیۆن دۆلار، كە لە ساڵی (2018)ەوە لە ئەمەریكای كڕیوە.

فڕۆكەكەی "مێسی"، لە جۆری "گۆلفسترێم"ی ساڵی (2004)ـە، (16) كورسی دانیشتنی هەیە، لەگەڵ (2) گەرماو و (2) چێشتخانەش.

"مێسی" هەندێك گۆڕانكاری لە فڕۆكەكەی كردووە، ژمارە (10)ی لەسەر لەسەر بەشی دواوەی فڕۆكەكەی زیادكرووە و ناوەكانی "لیۆ، ئەنتۆنێلا، تیاگۆ، سیرۆ و ماتیۆ"ی لەسەر پایەكان نووسیوە، كەبۆ سەركەوتن بەسەر فڕۆكەكە بەكاردێت‌.