ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەمڕۆ لە گەڕی 20ـی سێریا ئەیدا 3 یاری ئەنجام دەدرێن، كە لازیۆ هەوڵدەدات بە بردنەوە جەماوەرەكەی ئاشت بكاتەوە، یوڤێنتوسیش دەیەوێت خۆی لە پێشەنگی نزیكتر بكاتەوە.

لە یەكەم یارییدا سپێزیا كاژمێر 5ی ئێوارە میوانداری پارما دەكات، كە هەردوولا زۆر پێویستییان بە 3 خاڵی یارییەكە هەیە، سپێزیا بۆ دووركەوتنەوە لە ناوچەی مەترسی و پارماش بۆ ئەوەی هەوڵبدات لە ناوچەی مەترسی دەربچێت، كە تاوەكو ئێستا بە كۆكردنەوەی تەنیا 14 خاڵ لە پلەی 19ـی ریزبەندییە.

لازیۆ دەبێتە میوانی بۆلۆنیا و هەوڵ بۆ بردنەوە دەدات، بۆ ئەوەی جەماوەرەكەی ئاشت بكاتەوە، دوای ئەو دۆڕانە گەورەیەی لە چامپیۆنزلیگدا بەرامبەر بایرن میونشنی ئەڵمانی تووشی بوو.

یانەی یوڤێنتوس لە ئەركێكی زەحمەتدا دەبێتە دەچێتە شاری ڤێرۆنا بۆ رووبەڕووبوونەوەی هێلاس ڤێرۆنای نۆیەمی ریزبەندیی، كە خاوەنی 34 خاڵە، لە كاتێكدا خانمە پیرەكە 45 خاڵی هەیە و پلەی سێیەمی گرتووە.