ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەمشەو هەردوو یانەی بایرن میونشن و پاریس سان جێرمان لە میانەی یاری چوونی قۆناغی هەشتی چامپیۆنزلیگ لە یاریگای یانە باڤارییەكە بەیەك بگەن، بەر لەو یارییە گرنگەش پاریس سان جێرمان بەدەست یاری نەكردنی كۆمەڵێك ئەستێرەی دەناڵێنێت.

بەگوێرەی ئەو لیستەی بۆچەتینیۆی ڕاهێنەری پاریس هەڵبژاردوە، هەریەكە لە فلۆرینزی ، بیرنارت، ئیكاردی ، ڤیراتی ، كورزاوا ، پارادیس ،سیمۆنز، میشۆت ، فرانشی لەو یارییە دوور خراونەتەوە بەهۆكاری كۆرۆنا و پێكان و كارتە ڕەنگاو ڕەنگەكان، بەمەش پاریس لەو یارییە لە توانی 9 یاریزانی بێ بەش دەبێت.

لەلایەكی دیكەوە، لە لایەن یانەی بایرن موینشن جگە لە لیڤاندۆڤسكی كە پێكانی هەیە، سێرجی گنابری بەهۆی تووشبوونی بە كۆرۆنا بە دڵنیایی لە یاری چوون‌و هاتن دادەبڕێت‌و هێلی پێشەوەی بایرن تووشی شپڕزەیی دەبێت.