ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و لە یاری چووندا، بایرن میونشن میوانداری پاریس سان جێرمانی کردو چێڵسی ئینگلیزیش بوە میوانی پۆرتۆی پورتوگالی

یانەی پاریس سانجێرمان بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یاریەکەی بردەوە، کیلیان مباپێ دوو گۆڵ و مارکینیۆس گۆڵەکانی پاریسیان کرد، مۆتینگ و مۆلەر دوو گۆڵەکەیان بۆ بایرن تۆمارکردو

لە سێشەممەی داهاتوو لە یاری گەڕانەوەدا پاریس سان جێرمان لە یاریگای خۆی میوانداری بایرن میونشن دەکات.

هاوكات لە یاری چوونی قۆناغی چارەکی کۆتایی هەمان خول، یانەی چێڵسی ئینگلیزی بوە میوانی پۆرتۆی پورتوگالی.

یاریەکەش بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی چێڵسی کۆتاییهات، گۆڵەکانیش لە خولەکەکانی 32 و 85 ماسۆن ماونت و بین چیلوێل تۆماریانکرد، یاری گەڕانەوە لە سێشەممەی داهاتوو لە یاریگای ستامفۆرد بریجی چێڵسی ئەنجامدەدرێت