ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نێیمار جۆنیۆر داسێلڤا، هێرشبەری پاریس سانجێرمانی فڕەنسی بۆ سێ یاریی داهاتوو لە لیگ1 سزا درا و ناتوانێت یاریی بكات.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەڕەنسا بەفەرمی بڵاویكردەوە، دوایی ئەوەی نێیمار لە یاریی رابردوو یانەكەی بەرامبەر لیل بە كارتی سوور كرایە دەرەوە، بەهۆی ئەو رەفتارە توندەی بەریەككەوتنە لەگەڵ تیاگۆ دیالۆ، بۆ سێ یاریی سزا درا.

لە گەڕی 31 لیگ1 فڕەنسی، پاریس سانجێرمان و لیل رووبەڕووی یەكبوونەوە، نێیمار دوایی پێكانێكی درێژی لەو یارییە بەشاداری كرد، بەڵام لە خولەكی 90′ بە كارتی سوور كرایە دەرەوە و یانەكەشی بە گۆڵێكی بێ وەڵام دۆڕا.