ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە یارییەكی دواخراوی هەفتەی 28 ی خولی ئیتاڵیا، ئینتەرمیلان میوانداری ساسۆلۆی كرد.

ئینتەر بە زەحمەت و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك یارییەكەی بردەوە، ڕۆمێلۆ لۆكاكۆ و لاوتارۆ مارتینێز گۆڵەكانی ئینتەریان كرد، حامد تراورێ تاكە گۆڵەكەی بۆ ساسۆلۆ كرد.

ئینتەر خاڵەكانی گەیاندە 71 و پێگەی خۆی لە پێشەنگی ڕیزبەندی قایمتركرد،ساسۆلۆش 40 خاڵی هەیە و لە نۆیەمدایە.