ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە یارییەكی دواخراوی هەفتەی سێی خولی ئیتاڵیا، یانەی یۆڤانتۆس لە یاریگای خۆی میوانداری ناپۆلی كرد.

لە خولەكی 13 كریستیانۆ ڕۆنالدۆ گۆڵی یەكەمی بۆ یۆڤانتۆس تۆمار كرد و لە خولەكی 73 پاولۆ دیبالا گۆڵی دووەمی تۆماركرد،لە خولەكی 90 ئینسینی بەلێدانی سزاگۆلێكی بۆ ناپۆلی تۆمار كرد، یاریەكەش بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە سوودی یوڤی كۆتاییهات.

بەم ئەنجامە، یۆڤانتۆس 59 خاڵی هەیە و لە سێیەمی ڕیزبەندی خولی ئیتاڵی دەبینرێت، ناپۆلیش بە 56 خاڵ لە پێنجەمدایە.