ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەمڕۆ پێنجشەممە یارییەكانی قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی ئەوروپا دەستپێدەكات، لە كاتژمێر 10 ی شەو سەرجەم یارییەكانی چوون ئەنجامدەدرێن.

یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لەدەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی گرانادای ئیسپانی و هەردوو یانەی ئەیاكسی هۆڵەندی و ڕۆمای ئیتاڵی یاری لوتكە ئەنجامدەدەن.

لە یارییەكانی تریشدا، یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی لە یاریگای ئیمارات میوانداری یانەی سلاڤیاپراگی چیكی دەكات، ڤیاڕیاڵی ئیسپانیش ڕووبەڕووی یانەی دینامۆ زەگربی كڕواتی دەكات.

پێنجشەممەی داهاتووش یارییەكانی گەرانەوەی قۆناغی چارەكی كۆتایی بەڕێوەدەچن.