ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

شەوی رابردوو لەیاری كۆتایی جامی یۆرۆی خوار تەمەنی بیست و یەك ساڵان ئەڵمانیا و ئیسپانیا بەیەك گەیشتن. یارییەكە لەدەستپێكدا هەردوو هەڵبژاردە لەرووی ئاستەوە لەیەكتری نزیك بوون، هەرچەندە ئیسپانەكان لەرووی كرنترۆل كردنی تۆپەوە باڵادەستتر بوون بەڵام لەخولەكی چل میشێل وایزەر بەلێدانێكی سەر تاكە گۆڵی ئەڵمانەكانی تۆمار كرد و ئەم گێمە بەم ئەنجامە بەكۆتاهات. لەگێمی دووەم ئیسپانەكان بەتەواوی جلەوی یارییەكەیان گرتە دەست و بەڵام پتەوی هێلی بەرگری ئەڵمانەكان و گۆڵپارێزەكەیان رێگربوون لە هەژاندنی تۆری گۆلەكەیان لەلایەن ئیسپانەكان و یارییەكەش تا كۆتایی بەم ئەنجامە مایەوەو ئەڵمانەكان بۆ جاری دووەم لەمێژوویاندا بوونە پاڵەوانی یۆرۆی خوار تەمەنی بیست و یەك ساڵان.