ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە یۆڕۆی خوار تەمەنی بیست و یەك ساڵان دوای ئەوەی لەیاری كۆتایی بە ئەڵمانەكان دۆران بەڵام زۆربەی خەلاتە تاكەكەسیكانیان بەدەستهێنا. دانی سیبایۆسی ناوەراست كاری ئیسپانیا و یانەی ریال بێتس دوای پێشكەش كردنی ئاستێكی نایاب لە پاڵەوانێتیەكە بەباشترین یاریزان دەستنیشان كرا. هەروەها سائول نیگوێز پێلاوی ئاڵتونی پیًبخشراو دوای ئەوەی لەپاڵەوانێتیەكەدا پێنج گۆڵی تۆمار كردوو بووە گۆڵكاری پاڵەوانێتیەكە، هەروەها ماركۆ ئەسینسیۆی یاریزانی لاوی یانەی ریال مەدرید لە پلەی دووەم هات بەتۆمار كردنی سێ گۆڵ، برۆمای هێرشبەری هەڵبژاردەی پورتوگالیش لەپلەی سێیەم هات هەر بە تۆمار كردنی سێ گۆڵ.