ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ماركینۆی بەرگریكاری بەرازیلی و یانەی پاریس سانجێرمان بۆندەكەی تا ساڵی دوو هەزارو بیست و دوو لەگەڵ یانەكەی نوێ كردەوە. پێگەی فەرمی یانەی پاریس سانجێرمان بڵاوی كردەوە كە یانەكەیان لەگەڵ ماركینۆس بەرگیكاری تەمەن بیست و سێ ساڵی بەرازیلی و یانەكەی گەیشتە رێككەوتن و بۆندەكەیان تا ساڵی دوو هەزارو بیست و دوو درێژكردەوە. یانە پاریسیەكە لەترسی یانە زلهێزەكانی ئەوروپا مووچەی ماركینۆسی بەرگریكاری زیاد كرد چونكە بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەو تەمەنەدا پێشكەشی دەكات سەرنجی یانەكانی بەلای خۆیدا راكێشابوو بەتایبەتی یانەكانی مانچستەر یونایتد و بارسیلۆنای ئیسپانی. لەوەرزی رابردووش هەردوو یانە زۆر هەوڵیاندا بۆ رازی كردنی یانە پاریسیەكە بەڵام ئەوان رێگریان كردو بەهیچ نرخێك ئامادەنەبوون دەستبەرداری بەرگریكارەكەیان ببن.