ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

پێگەی تایبەتی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی ئاشكرای كرد، یانەكەیان سەركەوتووبووە لە نوێكردنەوەی گرێبەستی ساول نیگوێزی ئیسپانی و یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی تیپەكەی.

بەپێی گرێبەستەكە، ساول نیگوێز تا ساڵی دوو هەزارو بیست و شەش لە ئەتلەتیكۆ مەدرید دەمێنێتەوە و هاوكات موچەی ساڵانەكەشی بۆ زیاد دەكرێت.

ساول نیگوێز وەرزی رابردوو لەگەڵ ئەتلەتیكۆ مەدرید ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد و چاوی یانە بەهێزەكانی بەلای خۆیدا راكێشا، بەڵام یانە ئیسپانیەكە سەركەوتووبوو لە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

لە لێدوانێكیشدا ساول نیگوێز دڵخۆشی خۆی بە گرێبەستە نوێیەكەی دەربڕی و دووپاتیشیكردەووە كە بە باشترین شێوە لە ماوەی داهاتوودا خزمەتی تیپەكەی دەكات.