ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یەکەم یاریی جامی سوپەری ئیسپانیا لە 11ی مانگی هەشت بەڕێوەدەچێت و یاریی گەرانەوەش پاش سێ رۆژ لە سانتیاگۆ ئەنجام دەدرێت.

ساڵانە پێش دەستپێکردنی خول و پاڵەوانێتییەکان ، پاڵەوانی خولی ئیسپانیا و پاڵەوانی جامی شای ئیسپانیا دوو یاریی پێکەوە ئەنجام دەدەن کە بە جامی سوپەری ئیسپانیا ناسراوە.

بریارە ئەمساڵ بەرشەلۆنەی پاڵەوانی جامی شا و ریاڵ مەدریدی پاڵەوانی خولی ئیسپانیا لە 11ی مانگی هەشت و لە یاریگای کامپ نو یەکەم یارییان ئەنجام بدەن.

سێ رۆژ دواتر و لە 14ی هەمان مانگدا، لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ یاریی گەرانەوە ئەنجام دەدەن.

پێشتریش ریاڵ مەدرید لە هەشتی مانگی هەشتدا لە جامی سوپەری ئەوروپا روبەروی یانەی مانچستەر یونایتد دەبێتەوە.