ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەین رۆنی هێرشبەری ئینگلیزی بڕیاریداوە بگەڕێتەوە بۆ ریزەکانی یانەی ئیڤەرتۆن.

رۆنی بەهۆی گەورە بونی تەمەن و دابەزینی ئاستیەوە، وەرزی رابردوو زۆربەی یارییەکان لەسەر کورسی یەدەگی مانچستەر یونایتد بوو.

هەر بۆیە بڕیاریدا ئەم وەرزە لە مانچستەر یونایتد دووربکەوێتەوەو ناویشی لە لیستی ئەو یاریزانانە نییە کە بریارە بەرەو ئەمەریکا بۆ کەمپێکی مەشق و راهێنان بڕۆن.

رۆژنامەی زە سەن تەئکیدی کردۆتەوە کە رۆنی گەیشتۆتە رێکەوتنی کۆتایی لەگەڵ ئیدارەی ئیڤەرتۆن و دەگەڕێتەوە ریزەکانی.

پێشبینیش دەکرێت موچەی هەفتانەی رۆنی بە 300 هەزار پاوەند بخەمڵێنرێت.