ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

پێگەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاوی کردۆتەوە کە دوای ئەوەی رۆناڵدۆ لە کاتی بەشداری کردنی ھەڵبژاردەی پورتوگال لە جامی کیشوەرەکان بریاری رۆشتنی لە یانەی ریاڵ مەدرید راگەیاند و ھۆکارەکەشی بۆ تۆمەت بار کردنی لە خۆدزینەوە لە باج بووە ، ھەرچەندە لە چەند رۆژی رابردوو میدیاکانی مەدرید ھەواڵی پاشگەز بونەوەی رۆناڵدۆیان بڵاو کردۆتەوە بەڵام سپۆرت نوسیویەتی کە رۆناڵدۆ بۆ پاشگەز بونەوەو مانەوەی لە ریاڵ مەدرید ٤ مەرجی خستۆتە بەردەم یانەکە کە بریتین لە 

١ - خەرج کردنی ئەو بڕە پارەیەی کە دادگا و فەرمانگەی باج لەسەر رۆناڵدۆ دایان ناوە کە بڕەکەی ١٤ ملیۆن و ٧٠٠ ھەزار یۆرۆیە لە لایەن یانەی ریاڵ مەدریدەوە 

٢- نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی و دەستکاری کردنی شێوازی بۆند و گرێبەستەکەی 

٣ - زیاد کردنی موچەکەی کە دەبێت لە موچەی میسی زیاتر بێت کە ئەمرۆی بە زۆرترین موچە بۆندەکەی لەگەڵ یانەی بارسا تا ساڵی ٢٠٢١ نوێ کردەوە 

٤ - یانەی ریاڵ مەدرید حەملەیەکی راگەیاندن بۆ پاڵشتی لێی رابگەیەنن و لە بەرامبەر ئەو تاوانەی دراوەتە پاڵی پاڵپشتی تەواوی بکەن