ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

پێگەی ئاس نوسیویەتی کە ھەردو یانەی مانچستەر یونایتد و ئەلڤارۆ مۆراتا لە نێوان خۆیان رێککەوتون و ئێستا تەنھا رازی بونی ریاڵ مەدرید ماوە تا ئەو یاریزانە پەیوەندی بە شەیتانە سورەکانەوە بکات ھەرچەندە جیاوازیەکە تەنھا ٥ ملیۆن یۆرۆیە ریاڵ داوای ٨٠ ملیۆن دەکات و مانچستەریش ٧٥ ملیۆن دەدات بەڵام ھەمو پێشبینی و ئەگەرەکان بۆ ئەوەن کە مۆراتا ئێستا یاریزانی مانچستەرە ، مۆراتا بۆندێکی ٥ ساڵەی لەگەڵ مانچستەر ئیمزا کردووەو موچەی ساڵانەکەشی ٥ ملیۆن یۆرۆیە بۆ یەک ساڵ