ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گواردیۆلای راهێنەری مانچستەر سیتی چوار یاریزانی لە ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێی یانەکە دورخستەوە و نرخی هەرچواریشیان دەگاتە 110 ملیۆن یۆرۆ.

پێش ئەوەی یانەی مانچستەر سیتی دەست بە مەشق و راهێنانەکان بکات وەک ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ ، گواردیۆلا هەرچوار یاریزان جۆو هارت و مانگالا و سەمیر نەسری و ویلفرید بۆنی دورخستەوە.

گواردیۆلا بە ئیدارەی مانچستەر سیتی راگەیاندوە کە پێویستی بەو چوار یاریزانە نییە و دەیەوێت دەستبەرداریان ببێت.

بە پێی هەواڵی رۆژنامەکان، نرخی ئەو چوار یاریزانە دەگاتە 110 ملیۆن یۆرۆ و ئیدارەی یانەکەش لەسەر داوای گواردیۆلا خستویەتیە لیستی یاریزانە فرۆشراوەکانەوە.

وەرزی رابردوو یانەی مانچستەر سیتی نەیتوانی هیچ نازناوێک بەدەست بهێنێت و بۆ وەرزی نوێش ئیدارەی یانەکە کۆمەڵێک یاریزانی نوێی کڕیوە.