ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئینگلتەرا بڵاویانكردەوە، دیگۆ كۆستای هێرشبەری چێڵسی نایەوێت لە یانە لەندەنیەكە بروات و ئامانجیەتی وەرزی داهاتوو لە یانە لەندەنیەكە بمێنێتەوە.

رۆژنامەی زە سەن ئەڵێت "كۆستا لەگەڵ كۆنتی راهێنەر كۆدەبێتەوە و داوای دیاریكردنی داهاتووی لێدەكات، بەتایبەتی پاش ئەوەی لە كۆتایی وەرزی رابردوو كۆنتی هێرشبەرەكەی ئاگاداركردبووە كە پشتی پێنابەستێت.

دیگۆ كۆستا ویستی مانەوەی لە چێڵسی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە لە وەرزی داهاتوو بەشێوەی ئازاد بگەڕێتەوە ئیسپانیا و لە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئەو وڵاتە یاری بكات.