ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

پێگەی لیكیپی فەرەنسی بڵاوی كردەوە كە دانی ئەلڤێس یاریزانەكەی پێشوی بەرشەلۆنە كە بە شێوەی ئازاد پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆسەوە كرد و ئەم وەرزەش لەگەڵ ئەو یانەیە بۆندەكەی كۆتایی ھات و ئێستاش جارێكی تر یاریزانێكی ئازادە ، ھەرچەندە ھەمو بۆچونەكان ئەوە بوو كە ئەلڤێس پەیوەندی بە یانەی مانچستەر سیتی و پیپ گواردیۆلاوە دەكات و تەنانەت ھەندێك رۆژ ھەواڵی پەیوەندی كردن و پشكنینی پزیشكیشان بڵاو كردۆتەوە بەڵام دور لە چاوەروانی لیكیپ نوسیویەتی كە ئەلڤێس بە تەواوی لە پاریس سان جێرمان نزیك بۆتەوە و چەند رۆژێكی تر ھەواڵی پەیوەندی كردنی ئەلڤێس بە پاریس سان جێرمانەوە بڵاو دەكرێتەوە.