ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

پێگەی ئاس بڵاوی كردەوە كە جەیمس رۆدریگێز یاریزانە كۆلۆمبیەكەی ریاڵ مەدرید داوایەكی ئاراستەی ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدرید كردۆتەوە و تێدا داوای لە ئیدارەی یانەكە كردووە لە ماوەی چلو هەشت كاتژمێری داھاتو چارەنوسی یەكلا بكەنەوە گەر نا ھەڵوێستی دەبێت ، ئاس نوسیویەتی كە ھەریەك لە یانەكانی مانچستەر یونایتد و پاریس سان جێرمان و چێڵسی جەیمس رۆدریگێزیان دەوێت ، رۆدریگێز نایەوێت لەو جەولەیەی ریاڵ مەدرید بەشداری بكات كە بەمەبەستی ئامادەكاری بۆ وەرزی نوێ دەچێتە ئەمریكا.