ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یەكێتی تۆپی پێی جیھان فیفا كە ساڵی رابردوو لە گۆڤاری فرانس فتبۆڵ جیابۆوەو خۆی باشترین یاریزان و راھێنەری و تیپی دیاری كرد و ناوی خەڵاتەكەشی كرد بە زە بێست ، بۆ ئەمساڵیش فیفا كات و شوێنی ئەو بۆنەیەی دیاری كردووە كە رۆژی بیست و سێ دەی دوو هەزارو حەڤدە دەبێت و بۆنەكەش لە شاری لەندەنی ووڵاتی بەریتانیا بەرێوە دەچێت ، فیفا دەڵێت : ھەر ساڵەو لە شوێنێك ئەم بۆنەیە رێك دەخەین تا ھیچ ووڵاتێك بێ بەش نەكەین ، ئەوەی جێی ئاماژەیە كریستیانۆ رۆناڵدۆ ساڵی رابردو بە باشترین یاریزان دیاری كرا و بووە یەكەم یاریزان ئەو خەڵاتە بەدەست بھێنێت.