ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دوای رۆشتنی لە یانەی ریاڵ مەدرید و پەیوەندی كردنی بە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیەوە جەیمس رۆدریگێز لە تویتەرەكەی خۆیەوە پەیامێكی ئاراستەی یانەی ریاڵ كرد و تێدا نوسیویەتی : خۆشەویستەكانم مەدریدیستا، من قەرزداری ئێوەم ، من سێ‌ ساڵی خۆشم لەگەڵ ئێوە بەرێكرد، سێ‌ ساڵ ئەو درێسەم پۆشی كە پڕە لە سەروەری ، ئەو سێ‌ ساڵەی لەگەڵ ئێوە بوم لە ناخی دڵمدا ھەڵیدەگرم.

شایەنی باسە دوێنێ‌ كورە كۆلۆمبیەكە بۆ ماوەی دوو وەرز بەشێوازی خواستن رووی لەیانەی بایرن میونشی ئەڵمانی كرد بەبڕی دە ملیۆن یۆرۆ لەدوای تەواو بوونی ماوەی خواستنەكەشی یانە باڤاریەكە دەتوانێت بەیەكجارەكی بیكرێت.