ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەرجەم ئەستێرەكانی بەرشەلۆنە بەشداریان لە راهێنانەكانی یانەكە كرد و رۆژی چوار شەممەش بەرەو ئەمریكا بەڕێدەكەون.

یانەی بەرشەلۆنە بە بەشداری لیۆنێل میسی و نیمار دا سێلڤا و جێرارد پیكی مەشق و راهینانەكانیان ئەنجامدا و ئەرنستۆ ڤاڵڤێردی راهێنەری یانەكەش چاوی بەسەرجەم ئەستێرەكان كەوت.

لە راهێنانەكاندا یانەكە كاریان لەسەر توانای جەستەیی یاریزانا كرد و پاشان ڤاڵڤێردی راهێنەر كۆبونەوەیەكی بچوكی لەگەڵ یاریزانان ئەنجامدا.

بڕیاریشە رۆژی چوار شەممە شاندی یانەی بەرشەلۆنە بەرەو ئەمریكا بەڕێبكەوێت و پێنج یاری دۆستانە و ئامادەكاری بۆ وەرزی داهاتوو ئەنجام دەدات.

یاریەكانیش بەرامبەر مانچستەر یونایتد و ریاڵ مەدرید و یۆڤانتۆس و چابیكوێنسی دەبێت.