ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ناتالیا خوشكەكەی دیگۆ سیمیۆنی راھێنەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید و بەرێوبەری كارەكانی ئەو راھێنەرە گەیشتە شاری مەدرید و میدیاكانیش بڵاویان كردۆتەوە كە ناتالیا بۆ قسەكردن لەسەر نوێ كردنەوەی بۆندەكەی سیمیۆنی راھێنەر ھاتۆتە مەدرید ، سیمیۆنی راھێنەر كە لە ئیسپانیا بە چۆلۆ ناسراوە بۆندەكەی تەنھا ئەمساڵی ماوەو بە كۆتایی وەرز بۆندی ئەویش كۆتایی دێت بۆیە ھاتنی ناتالیا بۆ مەدرید بۆ قسە كردنە لەسەر چۆنیەتی نوێ كردنەوەی بۆندەكە ، لە لایەكی تریشەوە ناتالیا كە بەرێوبەری كورەكەی سیمیۆنی یش كە ئێستا لە ئیتاڵیا یاری دەكات ئەویش بۆندەكەی كۆتایی ھاتووە و چەند یانەیەكی ئیتاڵیش داوایان كردووە لەوانە لازیۆ و فیۆرەنتینا بەڵام پێدەچێت جیۆ سیمیۆنیش حەزبكات بێتە ئیسپانیا و لە لالیگا درێژە بە یاری كردنی بدات.