ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لیڤەرپوڵ لە یاری كۆتایی جامی خولی ئینگلتەرا لە لیستەر سیتی بردەوە و بووە پاڵەوان.

لە جامی دۆستانەی پریمەرلیگ كە لە چین بەڕێوەدەچێت، لیستەر سیتی و لیڤەرپوڵی ئینگلیزی رووبەرووی یەكبونەوە.

لە خولەكی دوانزەی تایمی یەكەمدا ئیسلام سلیمانی گۆڵی پێشكەوتنی لیستەری تۆماركرد، بەڵام هەرزوو محەمەد سەڵاح ئەنجامەكەی لە سوودی لیڤەرپوڵ یەكسانكردەوە.

لە خولەكی پێش كۆتایی تایمی یەكەمدا فلیپ كۆتینیۆ گۆڵیكی تری بۆ لیڤەرپوڵ تۆماركرد و یاریەكەش بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە سوودی لیڤەر كۆتایی هات.

بەو ئەنجامەش لیڤەرپوڵ بووە پاڵەوانی جامی دۆستانەی پریمەرلیگ.