ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە جامی نێودەوڵەتی پاڵەوانان، بەرشەلۆنەی ئیسپانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بردەوە.

لە یاریەكانی جامی دۆستانەی پاڵەوانان، بەرشەلۆنە رووبەرووی یۆڤانتۆس بووەوە.

لە تایمی یەكەمدا بەرشەلۆنە باشتر دەركەوت و توانیشی دوو گۆڵی یەك لە دوای یەك لە رێگەی نەیمار دا سێلڤاوە تۆماربكات.

لە تایمی دووەمدا و لە خولەكی شێست و سێ‌ جۆرجیۆ كیلینی گۆڵێكی بۆ یانەی خانمە پیرەكە تۆماركرد.

بەڵام لە كۆتاییدا یاریەكە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە سوودی بەرشەلۆنە كۆتایی هات.