ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

مۆرینیۆی راهێنەری مانچستەر یونایتد دەیەوێت بە گرێبەستێكی گەورە كۆتایی بە گواستنەوەكانی یانەكەی بهێنێت.

رۆژنامەی دەیلی ستاری بریتانی ئاماژە بەوە دەدات مۆرینیۆی راهێنەری مانچستەر داوای لە ئیدواردی بەڕێوەبەری كارەكانی یانەكەی كردوە بۆند لەگەڵ یەكێك لە یاریزانان ڤیراتی یان ئارتۆرۆ ڤیدال ئیمزابكات.

ئەو رۆژنامەیە ئاشكرایكردوە، مۆرینیۆ لە كڕینی ڤیراتیدا خۆی قسە لەگەڵ مینۆ رایۆلا دەكات كە هاوڕێی نزیكیەتی بەڵام بۆ كڕینی ڤیدال كارەكانی داوەتە دەست بەڕێوەبەری كارەكانی مانچستەر یونایتد.

یانەی مانچستەر یونایتد تا ئێستا بۆندی لەگەڵ لۆكاكۆی بەلجیكی و ڤیكتۆر لیندۆلفی بەلجیكی ئیمزاكردوەو تەئكیدی كردۆتەوە كە پێویستی بە یەكێك لەو دوو یاریزانەش هەیە.