ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە میاری یاریەکانی پاڵەوانێتی جامی دۆستانەی پاڵەوانان ھەردوو یانەی یۆڤانتۆس و پاریس سان جێرمان روبەروی یەک بونەوە ، ھەر دوو یانە لە یەکەم یاری ئەم خولە دۆستانەیەدا شکستیان ھێنابوو لەم یارییە پڕ گۆڵەشدا یانەی یۆڤانتۆس بە لێھاتویی کلاودیۆ مارکیزۆ و ھیگواین ٣بە ٢ شکستیان بە پاریس سان جێمان ھێنا و یۆڤی یەکەم یاری بە سەرکەوتن کۆتایی پێھێنا و پاریس یش دووەم شکستی تاقی کردەوە