ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەچوارچێوەی یارییەکی دۆستانەدا یانەی مانچستەر سیتی و ریاڵ مەدرید رووبەڕووی یەکبوونەوەو بەئەنجامی 4-1 ستیزنەکان یارییەکەیان لە بەرژەوەندی خۆیان کۆتایی پێهێنا.

لە تایمی یەکەمی یارییەکەدا هەردوویانە بە یەک ئاست دەرکەوتن و هیچ لایەکیان نەیانتوانی تۆڕی گۆڵی ئەوی تر بهەژێنێت، بەڵام لە تایمی دووەمدا پێنج گۆڵ بووە چارەنووسی ئەنجامی یارییەکە.

کوڕانی گواردیۆلا لە خولەکەکانی 52، 59، 67 و 82 چوار گۆڵیان لەڕێگەی یاریزانان (نیکۆلاس ئۆتامێندی، رەحیم سترلینگ، جۆن ستونز و براهیم دیازەوە) تۆمارکرد، تاکە گۆڵەکەی یانەی شاهانەش لەلایەن ئۆسکار رۆدریگێزەوە لە خولەکی 90ی کۆتایی یارییەکەدا تۆمارکرا.

لەئێستادا هەردوو یانە ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ دەکەن و ئەو یاریزانانەی تازە روویان لە ریزەکانیان کردووە تاقیدەکەنەوە.