ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە یاری کۆتایی جامی کۆنکاکافی ٢٠١٧، کە لە ئەمریکا بەڕێوەدەچوو، هەردوو هەڵبژاردەی ئەمریکا و جامایکا رووبەڕووی یەکبوونەوە.

لە تایمی یەکەمدا، ئەمریکا باشتر بینرا و توانیشی لە خولەکی ٤٥دا گۆڵێک لە رێگەی خۆزی ئەلتیدۆرەوە تۆماربکات و بە پێشکەوتنەوە کۆتایی بە تایمەکە بهێنێت.

لە تایمی دووەمدا، جامایکا لە خولەکی ٥٠دا گۆڵی بەرامبەری لە لایەن جی فۆگن واستۆنەوە تۆمارکرد، بەڵام بە دوو خولەک پێش کۆتایی هاتنی کاتی یاسایی یارییەکە، ئەمریکا گۆڵێکی تری لەرێگەی جۆردن مۆریسەوە تۆمارکرد.

بەمەش ئەمریکا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەی بردەوە و بۆ شەشەم جار لە مێژوویدا نازناوەکەی بەدەستهێنا.