ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

تیروپشکی یارییەکانی وەرزی نوێی خولی ئیتاڵیا راکێشراو ئینتەر و فیۆرینتینا یاری لوتکەی هەفتەی یەکەم ئەنجام دەدەن.

ئەمڕۆ چوار شەممە یەکێتیی تۆپی پێی ئیتاڵیا تیروپشکی رکابەرییەکانی وەرزی نوێی خولی ئیتاڵیای راکێشا.

بە پێی تیروپشکەکە لە یەکەم هەفتەی وەرزی نوێی خولی ئیتاڵیا یانەی یۆڤانتۆسی پاڵەوان میوانداری یانەی کالیاری دەکات ، لە یاری لوتکەی هەفتەی یەکەمدا ئینتەرمیلان میوانداری یانەی فیۆرینتینا دەکات، یانەی میلان لەدەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی کرۆتۆنی وە یانەی رۆما دەبێتە میوانی یانەی ئەتلەنتا.

بریاریشە هەفتەی یەکەمی خولەکە لە ٢٠ ی مانگی ٨ دەست پێبکات و وە کۆتا هەفتەی ئەم وەرزەش لە ٢٠ ی مانگی ٥ ی ٢٠١٨ بەڕێوەدەچێت.