ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نۆڤاک جۆکۆڤیچی خاوەنی پلەی چوارەمی ریزبەندی باشترین یاریزانانی تێنسی سەر زەوی جیهان دووپاتیکردووەتەوە، بەهۆی پێکانەکەیەوە تا کۆتایی ئەمساڵ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

پزیشکی تایبەتی یاریزانە سڕبیەکە روونیکردووەتەوە، کە جۆکۆڤیچ پێویستی بە شەش بۆ هەشت هەفتە پشوودان هەیە بۆ چاکبونەوەی پێکانەکەی و بەمەش بەشداری لە جامی ئەمریکای کراوە ناکات، کە یەکێکە لە چوار پاڵەوانێتییە گەورەکەی گراند سلام و بڕیارە مانگی داهاتوو ئەنجام بدرێت.

جۆکۆڤیچی ٣٠ ساڵ، لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی ویمبڵدۆن لە شاری لەندەن لە بەرامبەر تۆماس بێردیچی چیکیدا توشی پێکان هات و بە ناچاری پاشەکشەی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.