ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

مارکۆ فاسۆنی ناوی ئەو سێ یاریزانەی ئاشکراکرد کە پێشبینی دەکات یەکێکیان پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی میلانەوە بکات.

مارکۆ فاسیۆنی بەڕێوەبەری کارەکانی یانەی میلان رایگەیاند: ئیدارەی یانەکە لە ئێستادا چاودێری بارودۆخی هەر سێ هێرشبەر دیگۆ کۆستای ئیسپانی و فالکاوی کۆڵۆمبی و زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی دەکات.

فاسۆنی دوپاتیکردەوە کە یانەی میلان دەیەوێت هێرشبەرێکی سوپەر بکڕێت و بۆ ئەو مەبەستەش ئەو سێ یاریزانە لە ژێر چاودێریدان.

بەڕێوەبەری کارەکانی میلان باسی لەوەش کرد کە هێشتا خۆیان یەکلایی نەکردۆتەوە لەوەی گرێبەست لەگەڵ کام هێرشبەر ئیمزابکەن.