ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەرشەلۆنە ئامادەیە بۆند لەگەڵ دیبالا ئیمزابکات و بۆ ئەو مەبەستەش دەستبەرداری رافینا و ئەندرێ گۆمێز دەبێت.

رۆژنامەی ئەلمۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشکرایکردوە، یانەی بەرشەلۆنە سورە لەسەر ئەوەی بە یاریزانێکی جیهانی جێگەی نەیمار پڕ بکاتەوە.

ئەو رۆژنامەیە ئاشکراشیکردوە بەرشەلۆنە بۆ جێگەی نەیمار کۆمەڵێک یاریزانی دیاریکردوە کە دیارترینیان هازارد و دیبالا و کۆتینیۆ و گریزمان و دیمبیلین.

بە پێی هەواڵەکەی ئەلمۆندۆ، گفتوگۆکانی بەرشەلۆنە بۆ کرینی دیبالا دەستی پێکردوەو بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەن جگە لە پارە ، دەستبەرداری هەردوو یاریزان ئەندرێ گۆمێز و راڤینا ببن.