ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەجامی قەڵغانی خەیری ئینگلتەرا هەردوو یانەی ئارسناڵ و چێلسی لە یاریگای ویمبڵی بەیەك گەیشتن.

ئارسناڵ نازناوی جامی یەكێتیی ئینگلتەرای بەدەستهێناوەو چێلسیش بوەتە پاڵەوانی خولی ئینگلتەرا.

تایمی یەكەم ئاستی هەردوو یانە لەیەكەوە نزیك بوو ئەو تایمە بەبێ گۆڵ كۆتایی هات، تایمی دووەم هەر لەسەرەتاوە چێلسی بە بەهێزی دەستی پێكرد و توانیشی گۆڵی یەكەم لە رێگەی مۆسیس تۆماربكات.

پێش كۆتایی هاتنی یاریەكە كۆلاسیناك توانی گۆڵی بەرامبەر بۆ یانەی ئارسناڵ تۆماربكاتەوە.

یاریەكەش تا كۆتایی بەو ئەنجامە مایەوەو ناوبژیوان پەنای بردە بەر لێدانی یەكلایی كەرەوە.

بە لێدانە یەكلایی كەرەوەكان یانەی ئارسناڵ توانیان نازناوەكە بەدەست بهێنن و بۆ جاری چواردەیەم لە مێژویدا نازناوەكەی مسۆگەركرد.

مانچستەر یونایتد بیست و یەك جار جامی قەڵغانی خێرخوازی بەدەستهێناوەو ئارسناڵیش بە چواردە جار لەپلەی دوەمدایە.