ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی لەیارییەكی دۆستانەدا بەرامبەر یانەی برایتۆنی ئینگلیزی یاریكردو یارییەكەی نێوانیان لێبردەوە.

لەیارییەكی دۆستانەی ئامادەكاری بۆ وەرزی نوێ، هەردوو یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی و برایتۆنی ئینگلیزی بەیەك گەیشتن . 

تایمی یەكەمی یارییەكە بەگۆڵێكی نیكۆلاس گایتان كەلەخولەكی چلو دوو تۆماریكرد بەسودی كوڕانی دیگۆ سیمیۆنی كۆتایی هات . 

لەخولەكی شێست و یەك باسكاڵ گرۆز ئەنجامەكەی بەسودی برایتۆن یەكسان كردەوە، بەڵام فێرناندۆ تۆرێس لەخولەكی شێست و حەوت رۆخی بلانكۆسی پێشخستەوە.

دواتر و لەخولەكی حەفتاو حەوت ستیڤ سیدوێل ئەنجامەكەی بەسودی برایتۆن یەكسان كردەوەو لەخولەكی هەشتاو هەشتیش لۆكاس هێرناندێز گۆڵی سێیەم و سەركەوتنی ئەتلەتیكۆ مەدریدی نوسییەوە .